ڕێگەکانی پەیوەندی لەگەڵ دوکتۆر

ناونیشان: ئێران، تاران،شەقامی شەریعەتی،سەرووی شەقامی زەفەر،بەرانبەر نەخۆشخانەی ئێران مێهر،کۆتایی بنبەستی مورشیدی،بینای پزیشکانی مێهرئافەرین،نهۆمی دووەم،یەکەی 6

تەلەفۆن: 26400779،26407331،26407505(پێش ژمارە و کۆدی ئێران و تاران 009821)

مۆبایل: 00989361119156

دوکتۆر محەممەدکازم بەخشەندە،پسپۆڕی باڵای مێشک و دەماری منداڵان لە تاران

بەڕێز دوکتۆر "محەممەدکازم بەخشەندە"،ڕێبەندانی ساڵی 1357ی هەتاوی(1979)لە یەک لە گوندەکانی شاری "بابل"ی سەر بە پارێزگەی مازیندەران(باکووری ئێران)لەدایک بووە. دوکتۆر لە هەموو قۆناخەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندییدا بە قوتابی یەکەم لە خوێندنگە دەردەچێت.

بەڕێز دوکتۆر محەممەدکازم بەخشەندە ساڵی 1376ی هەتاوی(1998)و دەستبەجێ پاش کۆتایی هێنانی خولی دواناوەندی،ڕێی دەکەوێتە زانستگەی زانستە پزیشکییەکانی شاری تاران. دوکتۆر بەخشەندە لە قۆناخی پسپۆڕیی منداڵان دا پلەی دووەمی ئێران بۆ بۆردی پسپۆڕیی منداڵان وەدەست دێنێت. هەر دەستبەجێ پاش کۆتایی هێنان بەم قۆناخە،لە تاقیکاری پسپۆڕییەتی باڵا بۆ بەشی مێشک و دەماری منداڵان بەشداری دەکات و بە پلەی یەکەم لە بەشی پسپۆڕییەتی باڵای مێشک و دەماری منداڵان لە زانستگەی زانستە پزیشکییەکانی شەهید بەهەشتی تاران وەردەگیردرێت.

دوکتۆر محەممەدکازم بەخشەندە پاش کۆتایی هێنانی خولی پسپۆڕییەتی مێشک و دەمار،خەڵاتی نێودەوڵەتی سەنتەری مێشک و دەماری منداڵان لە وڵاتی ژاپۆن وەردەگرێت و بۆ ماوەی ساڵێک خولی فلۆشیپ و خوێندنی باڵا بۆ نەخۆشییەکانی دەمار-ماسوولکە لە ناوەندی نەتەوەیی مێشک و دەماری ژاپۆن لە شاری "تۆکیۆ" وەپشت سەر دەنێت.

دوکتۆر بەخشەندە خولی خوێندنەکەی لە ژاپۆن ڕووی لە پسپۆڕییەتی باڵای نۆرۆماسکۆلار دەبێت کە کاری ناسکردن و چارەسەریی نەخۆشییەکانی دەمار و ماسوولکە دەگرێتەوە و،بڕوانامەکەی لە لایەن ناوەندی ڕاژە و فێرکاریی وەزارەتی تەندروستییەوە پەسەند و وەردەگیردرێت و دوکتۆر وەک یەکەمین فلۆشیپ نۆرۆماسکۆلاری منداڵان لە ئێراندا مۆڵەتی فەرمی پێ دەبەخشرێت. دوکتۆر محەممەدکازم بەخشەندە ئێستاکە وەک ئەندامی دەستەی زانستیی زانستگەی زانستە پزیشکییەکان خەریکی کار و چالاکییە.

دوکتۆر بەخشەندە بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو جگە لە چالاکی فێرکاریی و پزیشکی،گەلێک لێکۆڵینەوە و توێژینەوەیشی ئەنجام داوە کە دەرەنجامی ئەم پرسەیش،چاپ و بڵاوبوونەوەی بیست(20) وتار لە گۆڤارە باوەڕپێکراوەکانی زانستیی ئێران و جیهاندایە کە لە پانزە وتاردا بۆ خۆی نووسەری یەکەم یانژی سەرنووسەر بووە.

لێرەدا ئاماژە دەکەینە هەندێک لە دەستکەوت و سەرکەوتنە زانستییەکانی دوکتۆر بەخشەندە:

  • وەرگرتنی پلەی دووەم بۆ بۆردی پسپۆڕیی منداڵان لە ئێراندا
  • وەدەست خستنی پلەی یەکەم لە تاقیکاری خولی پسپۆڕییەتی باڵا بۆ بەشی مێشک و دەمار لە ئێراندا
  • دوکتۆر ،یەکەم کەسە کە مۆڵەتنامەی فلۆشیپی نۆرۆماسکۆلاری منداڵان لە ئێراندا لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە وەربگرێت
  • وەرگر و براوەی خەڵاتی نێودەوڵەتی مێشک و دەماری منداڵان لە وڵاتی ژاپۆندا
  • ئەندامی ناوەندی جیهانیی نەخۆشییەکانی ماسوولکە
  • ئەندامی سەنتەری نێودەوڵەتی مێشک و دەماری منداڵان